
دەریاچەی ورمێ.. بەرەو وشکبوونی هەمیشەیی
دەریاچەی ورمێ، یەکەم دەریاچەی سوێری ئێران و شەشەم گەورەترین دەریاچەی سوێری سەر ڕووی زەوی، ئێستا لەبەر وشکەساڵیی بەردەوام و لێدانی بێبەرنامەی بیری ئاو، خەریکە بە تەواوەتی وشک دەکات.
ڕووبەری ئاوی دەریاچەکە، تا نزیکەی 30 ساڵ لەمەوبەر، 5 هەزار و دوو سەد کیلۆمەتری چوار گۆشە بوو. قووڵترین خاڵی 16 مەتر بوو. بەڵام ئێستا سەرجەم ڕووبەری ئاوی دەریاچەکە بۆ کەمتر لە %10 کەم بووەتەوە و قووڵترین خاڵی ناگاتە 2 مەتر.
بە گوێرەی شارەزایانی ژینگە و سەرچاوە ئاوییەکان، ڕەنگە دەریاچەکە لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا بە تەواوەتی وشک بکات.






