
فینلاند شادترین وڵاتی دنیایە
بە گوێرەی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ هەشتەمین ساڵ لەسەریەک، فینلاند بە شادترین وڵاتی جیهان دەستنیشان کرا.
ڕاپۆرتەکە، هۆیەکانی شادیی ئەو وڵاتەی دەستنیشان کردووە کە بریتین لە: پشتیوانیی کۆمەڵایەتی، تەندروستی، ئازادی لە بڕیاردانی ژیان، بەخشندەیی، و نەبوونی گەندەڵی.
بەپێی ماڵپەڕی گەشتیاریی فینلاند، هەرچەندە فینلاندییەکان ڕەنگە هەمیشە بە ڕواڵەت شاد دەرنەکەون، بەڵام هەستی بەهێزی متمانەی کۆمەڵایەتی، ئاسایش و خۆشگوزەرانییان ئاماژەیە بۆ ڕەزامەندییەکی قووڵتر و مانادارتر.






