بوومەلەرزە مەرگبارەکەی ئەفغانستان
بوومەلەرزە مەرگبارەکەی ئەفغانستان

بوومەلەرزە مەرگبارەکەی ئەفغانستان

شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6 پلەی ڕێختەر ناوچەی کەنەری لە هەرێمی نەنگەهاری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان هەژاند، بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە سێ هەزار و 500 کەسی دیکەش برینداربوون.

تیمەکانی فریاگوزاری و هێزەکانی حکوومەتی تاڵیبان بەردەوام لە بە هاناوەچوونی خەڵکی لێقەوماو، بەڵام بەهۆی هەڵکەوتە و سەختی ناوچەکە پرۆسەی ڕزگارکردنی لێقەوماوان و دەرهێنانەوەی ڕووفاتی قوربانییەکان لە ژێر داروپەردوی خانووە ڕووخاوەکان ئەستەم بووە.

وێنە: AFP