
بەشداری هاووڵاتیان لە مەولوود
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ـی ئەیلوولی 2025، کە دەکاتە(12ـی ڕەبیعولئەوەل)، هەزاران هاووڵاتی لە ناوەندی شاری هەولێر، بەتایبەت لە پارکی شار، بە دەف لێدان و بەخشینەوەی شیرینی و ڕازاندنەوەی قەڵا و شەقامەکانی بازاڕ بەشداریان لە ڕێوڕەسمی مەولوود کرد.
شاری هەولێر بەوە ناسراوە، یەکەم شار بووە کە تێیدا مەولوود بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری (ئیسلام)، لەلایەن سووڵتان موزەفەرەدین کراوەتە بۆنەیەکی تایبەت و بایەخێکی زۆری پێدراوە، ئەمەش بووەتە بەشێک لە کولتوورێکی ڕەسەنی هەولێر.
ساڵانە لەم یادەدا، جەژن ئاسا هاووڵاتیان پیرۆزبایی لە یەکتر دەکەن و لە مزگەوت و تەکییە و خانەقاکان بە سرووتی ئایینی و خوێندنەوەی مەولوود ڕێز لە بۆنەکە دەگیرێت.









