سەرۆکی حکوومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرەی لە هەولێر کردەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئەیلوولی 2025، لە هەولێر، پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرەی کردەوە، کە چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و 280 کۆمپانیای نێوخۆیی و دەرەوە تێیدا بەشدارن.