
کۆڕەوی غەززەییەکان
دانیشتووانی کەرتی غەززە لە چاوەڕوانی ڕۆژێکی ئارام و ئاگربەست چڕکەکان دەژمێرن، بەڵام ڕێکنەکەوتنی سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس زیاتر لە دوو ساڵە بووەتە نەهامەتی و بەرۆکی گرتوون.
دوای شکست هێنانی چەند گەڕێکی دانوستانی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیل و بارمتەکان، سوپای ئیسرائیل هەڕەشەی لە ناوبردنی سەرکردە و چەکدارانی حەماسی کردووە، چەند ڕۆژێکی لە ڕێگەی هەڵدانە خوارەوەی بڵاوکراوەی هۆشداری، دانیشتووانی شاری غەززەی ئاگەدار کردووەتەوە هەرچی زووە شارکە بەرەو باشووری کەرتی غەززە چۆڵ بکەن، چونکە هێرشەکانی بۆ لەنێو بردنی حەماس چڕ دەکاتەوە.
وێنە: AFP









