
بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت یاری کۆتایی مۆندیالی تۆپی پێی بچووكراوەی خانمان بەڕێوەچوو
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی ئەیلوولی 2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر،یاریی كۆتایی مۆندیالی تۆپی پێی بچووكراوەی خانمان لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و میسر بەڕێوە چوو، لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی خانمانی میسر ، بووە پاڵەوانی مۆندیالی تۆپی پێی بچووكکراوەی خانمان.











