
پەرستگەی لالش، نزای نێو شاخەکان
پەرستگەی لالش، کە گەورەترین و پیرۆزترین پەرستگەی ئێزدییانە لە هەرێمی كوردستان و جیهان، دەكەوێتە باكووری شارۆكەی شێخان لە سنووری پارێزگای دهۆک. ساڵانە، لە بۆنە ئایینییەکانی کوردانی ئێزدی، لە سەرتاسەری جیهانەوە بۆ پیرۆزکردنی جەژن و نزاکانیان سەردانی ئەم پەرستگەیە دەکەن، بەهۆی هەڵکەوتە لەنێوان سێ چیادا، بووەتە پەرستگەی باوەشی چیاکانی شێخان.
وێنە: هەیسەم خەلیل