ڕێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەیەک کە یەکێکە لە 29 باڵەخانەی باخچە و قوتابخانەی نوێی حکوومی
ئەمڕۆ چوارشەممە، 08ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یەکێک لە قوتابخانەکانی ئەو چوار باخچە و 25 قوتابخانە نوێیانەی حکوومی کە تەواو بوون دەخرێنە خزمەتی کەرتی پەروەردە؛ لە گوتارێکدا، پیرۆزبایى لە قوتابیان و مامۆستایان کرد.
دووپاتیکردەوە، لە کابینەی نۆیەمدا، ئاستی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و جەختی کردەوە، بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی وەزارەت لە پێشخستنی کەرتی خوێندن و پەروەردە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10/8، کاتژمێر 10:00 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ( 4 باخچە و 25 قوتابخانە)ی حکومی نوێ .











