
ڕێگەی بەنداوی گۆمەسپان- سماقوڵی
ڕێگەی بەنداوی گۆمەسپان- سماقوڵی، هەولێر بە سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین دەبەستێتەوە، درێژییەکەی 24 کیلۆمەترە و شەش ژێر پرد و سێ بەرزە پرد و 70 ئاوبەری سندووقی لەخۆگرتووە.
تەواوبوونی پرۆژەکە، گەشە بە کەرتی گەشتیاری و ئابووی و بازرگانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەدات، لەماوەی ساڵێکدا هێمن گرووپ بە دوو شەفت کاری تێدا کرد و تەواوی کرد، پرۆژەکە بوو بە یەک لە پرۆژە ستراتیژییەکانی ژێرخانی ڕێگاوبانی هەرێمی کوردستان.









