 
                    لە کەلار دەنگی گوتاری هەیینی بە زمانی ئاماژە دەگاتە دڵی نابیستان
لە شاری کەلار هەنگاوێکی نوێ و پڕ بایەخ نراوە بۆ ئەوەی گوتارە ئایینییەکانی ڕۆژانی هەیینی بگاتە نابیستان و، سوودمەند بن لە ئامۆژگاریە ئایینییەکان. ئەم کارە لە ڕێگای وەرگێڕانی گوتاری هەیینی بۆ زمانی ئاماژە ئەنجام دەدرێت، کە ڕەحیم کەریم، مامۆستای پەیمانگای هیوای نابیستانی کەلار و وەرگێڕی زمانی ئاماژە لە ئیدارەی گەرمیان، ڕۆڵێکی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
