سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی (مێگەل)ـی لە هەولێر كردەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی تشرینی یەکەمی 2025، ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی (مێگەل)ـی لە هەولێر كردەوە کە پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی و ئاژەڵداریی و پیشەسازیی خۆراکی کەرتی تایبەتە و لە سەر ڕووبەری نزیکەی 366 دۆنم و بە تێچووی سەد ملیۆن دۆلار دروستکراوە.