شەڕ پڕۆسەی خوێندنی لە کەرتی غەززە نەوەستاندووە
شەڕ پڕۆسەی خوێندنی لە کەرتی غەززە نەوەستاندووە

شەڕ پڕۆسەی خوێندنی لە کەرتی غەززە نەوەستاندووە

هەرچەندە زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی و ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەردەوامە و زیاتر لە 90%ـی کەرتەکە وێران بووە، بەڵام پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردنی منداڵان نەوەستاوە. مامۆستایان لە بارودۆخێکی سەختدا ڕۆژانە چەند کاتژمێرێک، لە نێو چەند باڵەخانەیەکی بۆمبارانکراودا کە دەکرێت لە هەر ساتێکدا بڕوخێن، وانە بە قوتابییان دەڵێنەوە.