وێستگەی کارەبای گازی کواشێی
وێستگەی کارەبای گازی کواشێی، پرۆژەیەکی گرنگی کەرتی بەرهەمهێنانی وزەیە لە هەرێمی کوردستان بە توانای بهرههمێنانی 1000 مێگاوات کارەبا، پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای "ماس گروپ هۆڵدینگ"، بە گرێبەست لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی (Build, Own, Operate) جێبەجێ دەکرێت.
سەرچاوەی وزەی کارپێكردنی وێستگەکە گازی سروشتییە کە لەلایەن کۆمپانیای ناوخۆی کار لە هەولێرەوە بۆ دهۆک لە ڕێگەی بۆرییەوە دەگوازرێتەوە.
ئەو بۆرییەی گازی سروشتی پێ دەگوازرێتەوە درێژییەکەی 198 کیلۆمەترەو تێچووەکەشی 591 ملیۆن دۆلارە.
وێنە: ئیسلام هیرۆ - کوردستان24













