وێنەی ڕێوڕەسمی کردنەوەی دووسایدی حاجی ئۆمەران
ئەمڕۆ دووشەممە، 3ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی حاجی ئۆمەرانی كردەوە. لە گوتەیەکدا كە لە ڕێورەسمی كردنەوەی دوو سایدەكەدا پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بەوە كرد كە حاجی ئۆمەران سەردەمێك پایتەختی شۆڕشی ئەیلوول و شوێنەواری بارزانی نەمر بوو، شوێنی ئەو پێشمەرگە قارەمانانەیە كە ئێستا ئێمە بەرهەمی دەستیان دەبینین و لە سایەی زەحمەت و ماندووبوونی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە، ئێستا كوردستانێكی ئازادمان هەیە.