ماراسۆنی دوبەی بە بەشداری زیاتر لە 300 هەزار كەس بەڕێوەچوو
ماراسۆنی دوبەی کە یەکێکە لە دیارترین چالاکییە وەرزشییەکانی ساڵانە و کۆنترین پێشبڕکێی ڕاکردنی مەودای دوورە لە ناوچەکەدا، ڕۆژی یەکشەممە، 23ـی تشرینی دووەمی 2025، بە ئامادەبوونی 307 ھەزار ڕاكەر و بە هاوکاری ئەنجوومەنی وەرزشی دوبەی بەڕێوەچوو. ئەنجومەنەكە ئەم چاڵاكییە بە دەرفەتێکی باشی دەزانێت بۆ بەشداربووان بۆئەوەی ئەزموونی کولتوور و جوانییەکانی شاری دوبەی بکەن و هەم خۆیان لە پێشبڕکێیەکی وا ئاست بەرزدا تاقیبكەنەوە.