مۆزەخانەی گریڤان؛ گەشتێک بەناو مێژووی کەسایەتییەکاندا
مۆزەخانەی گریڤان؛ گەشتێک بەناو مێژووی کەسایەتییەکاندا

مۆزەخانەی گریڤان؛ گەشتێک بەناو مێژووی کەسایەتییەکاندا

لە کاتی دامەزراندنییەوە لە ساڵی 1882، مۆزەخانەی بەناوبانگی "گریڤان" لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، بەردەوامە لە پێشکەشکردنی گەشتێکی بینراو بەناو مێژوودا لە ڕێگەی نزیکەی 250 پەیکەری مۆمەوە. ئەم پەیکەرانە کەسایەتییە دیارەکانی جیهان لە بوارەکانی ڕۆشنبیری، هونەر، سیاسەت و وەرزشدا دەگرێتەوە، لەگەڵ کەسایەتییە کارتۆنییە خۆشەویستەکان.