هەڵمەتی ناشتنی بەڕوو لە چیای سەفین
فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان و تۆڕی شاخەوانیی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی شاخەوە، لە پێناو جوانترکردنی سروشتی شاخ و زیادکردنی ڕووبەری دار، لە چیای سەفینی سنووری پارێزگای هەولێر هەڵمەتێکی هەرەوەزی ناشتنی بەڕوویان ئەنجام دا، هەروەها ڕێڕەوێکی تازەیان بەناوی شاخەوانی کۆچکردوو (شاکر سابر) کردەوە، بۆ سەرکەوتن بەرەو لووتکەی چیای سەفین.
هەر لەچوارچێوەی چالاییەکاندا، خۆراکی زستانەی گوێز و بەڕوو بۆ سمۆرەکان لە چەندان شوێنی شاخەکە جێهێڵدرا.















