یەکەمین فێستیڤاڵی پەتاتە لە دهۆک
ڕۆژی دووشەممە، 15ی کانوونی یەکەمی 2025، یەکەمین فیستیڤاڵی پەتاتە لە پارێزگای دهۆک دەستیپێکرد. فیستیڤاڵەکە جۆرەها بەرهەمی پەتاتەی خۆماڵی و بەرهەمە پیشەسازییەکانی نمایش دەکات. ئەم چالاکییە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لەلایەن زانکۆی دهۆک و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی دهۆکەوە ڕێکخراوە. کونسوڵخانەی گشتیی هۆڵەنداش لە هەرێمی کوردستان پاڵپشتیی فیستیڤاڵەکەی کردووە.