مەسرور بارزانی بەشداریی ئێوارەخوانێکی تایبەت بە پەرەپێدانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کرد

لە پێناو پتەوکردنی ئامادەیی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی کانوونی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداریی ئێوارەخوانێکی تایبەت بە پەرەپێدانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کرد کە لە لایەن شێخ باز بەرزنجی، سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی کار، لە داڤۆس ڕێکخرا.