هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا چووە نێو قامشلۆ
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا چووە نێو قامشلۆ

هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا چووە نێو قامشلۆ

لە چوارچێوەی رێککەوتنە دووقۆڵییەکەی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکوومەتی دیمەشق، ئەمڕۆ سێشەممە، 03ـی شوباتی 2026، هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا چووە نێو قامشلۆ, هێزەکەی وەزارەتی ناوخۆی سووریا کە لە 15 ئۆتۆمبێلی سەربازی و 125 ئەندام پێکهاتووە؛ بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی ناوخۆی قامشلۆی سەر بە هەسەدە، چوونەتە نێو شارەکە، هاوکات لە کاتی پێشوازیکردنی لە هێزێکی سوپای سووریا لە قامشلۆ، شەڕڤانان ئاڵای کوردستانیان بەرزکردبووەوە و دروشمی بژی بەرخودانا ڕۆژئاوای کوردستانیان دەگوتەوە.