نوێژی بە کۆمەڵ لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی
دیمەنی نوێژخوێنان لە یەکەم هەینی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی، کە بە مزگەوتی کاکەحمەدی شێخ ناسراوە، بەهۆی قەرەباڵغییەوە بەشێکی زۆر لە نوێژخوێنان لە ناو حەرەمی مزگەوتی گەورە شوێنیان نەبووەتەوە، بۆیە لە دەرەوە و لەسەر شەقام نوێژی بە کۆمەڵی هەینی دەکەن.
وێنە: دانا حەمەغەریب







