38 ساڵ بەسەر ئەنفالی گەرمیاندا تێدەپەڕێت
38 ساڵ بەسەر ئەنفالی گەرمیاندا تێدەپەڕێت

38 ساڵ بەسەر ئەنفالی گەرمیاندا تێدەپەڕێت

ئەمڕۆ 14ـی نیسانی 2026، رێک 38 ساڵ بەسەر قۆناغی سێیەمی شاڵاوی ئەنفالدا تێدەپەڕێت، ئەو تاوانە دڕندەیەی لە نیوەی دووەمی هەشتاکانی سەدەی رابردوودا لە لایەن رژێمی لەناوچووی بەعسەوە دژ بە خەڵکی گەرمیان و چەمچەماڵ ئەنجام درا. ئەم کارەساتە بەشێک بوو لە زنجیرە هەڵمەتەکانی جینۆساید، پاکتاوی رەگەزی و کیمیاباران کە تەنیا لەبەر ناسنامە کوردییەکەیان بەرامبەر بە گەلی کوردستان پەیڕەو کرا و برینێکی قووڵی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا جێهێشت.