سایلۆی هەڵەبجە بەمنزیکانە دەکرێتەوە
سایلۆی هەڵەبجە کە یەكێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی دەڤەرەکە و دوو ساڵ لەمەوبەر بەردی بناخەکەی لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دانرا، کارەکانی نزیکە لە تەواوبوون و بەمنزیکانە بڕیارە بکرێتەوە و تیایدا دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی سنوورەکە بکرێت.
بەردی بناخەی دروستکردنی سایلۆکە لە 30ـی حوزەیرانی 2024، لە رێورەسمێکی تایبەتدا، لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دانرا، برۆژەکە بە گوژمەی 27 ملیار و 204 ملیۆن و 200 هەزار دینار لەسەر رووبەری 52 دۆنم زەوی دروست دەکرێت و توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تۆن گەنمی هەیە.
فۆتۆ: ئیسلام هیرو