رێوڕەسمی کردنەوەی ناوەندی گەنجان
رێوڕەسمی کردنەوەی ناوەندی گەنجان

رێوڕەسمی کردنەوەی ناوەندی گەنجان

لە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردەوامی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە توانای گەنجان و رەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ داهێنانەکانیان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێک لە گەورەترین و پێشکەوتووترین ناوەندی گەنجانی لەسەر ئاستی جیهان لە هەولێر کردەوە، کە لە لایەن (کوردستان فاوندەیشن)ـەوە خاوەندارێتی دەکرێت و بەڕێوە دەبرێت.