دیوارەکانی گوندی تونچکایای قەرس مێژووی سەدان ساڵە بە گەشتیاران پیشاندەدەن
گوندی تونجکایا سەر بە قەزای کاغزمان لە پارێزگای قەرسی باکووری کوردستان، یەکێکە لەو شوێنەوارە دەگمەنانەی کە تا ئێستا ژیان و ئاوەدانی تێدا بەردەوامە؛ دیوارەکانی قەڵای دێرینی کەچیڤان، کە مێژووەکەی بۆ چەندین سەدە لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و بووەتە دەوازەی گوندەکە و لە ترۆپکی شاخەکەشدا بووەتە بناخەی بەشێکی گوندە.
دیمەنە مێژووییەکەی بووەتە جێی سەرنجی گەشتیاران، بە تایبەت بەشێک لە پاشماوە شوێنەوارییەکانیدا مزگەوێتێک و کەنیسەیەک هەن.
وێنە: ئەنادۆڵو


















