رێوڕەسمی دوازدەیەمین ساڵیادی جێنۆسایدی ئێزدی و کۆمەڵکوژیی شنگال
ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی ئابی 2026، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و میر و بابەشێخی ئێزدیان و سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان، رێورەسمێکی تایبەت بە دوازدەیەمین ساڵیادی جێنۆسایدی ئێزدی و کۆمەڵکوژیی شنگال لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بەڕێوە چوو.
لە رێوڕەسمەکەدا، نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان ئامادەبوون.















