رێوڕەسمی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
ئهمڕۆ دووشەمە 21ـی ئەیلوولی 2026، لە رێورەسمێکدا لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی، فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت و شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، رێوڕەسمی راگەیاندنی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەڕێوەدەچوو.







