19ـەمین فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوینی دهۆک
بە بەشداریی 80 جووتیار ئەمڕۆ شەممە، 3ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە دهۆک 19ـەمین فێستیڤاڵی ترێ و هەنگوین دەستیپێکرد و سێ رۆژ فێستیڤاڵەکە بەردەوام بێت.
لەم فێستیڤاڵەدا 80 کەپر بۆ 80 جووتیار ئامادە کراون بۆ ئەوەی بەرهەمە خۆماڵییەکانیان بە سەردانیکاران بفرۆشن و نمایشی بکەن. ئەمساڵ بەرهەمی ترێ گەیشتووەتە 80 هەزار تۆن، لە کاتێکدا پار 60 هەزار تۆن بوو، واتە 20 هەزار تۆن زیادی کردووە.
بەرهەمی هەنگوینیش بەراورد بە ساڵی رابردوو سێ هێندە زیادی کردووە، ساڵی پار تەنیا 100 تۆن بوو، بەڵام ئەمساڵ گەیشتووەتە 300 تۆن.











