سەرۆکوەزیران لە حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هایتێکس
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 06ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حەوتەمین پێشانگەی تەکنەلۆژیای هایتێکس (HITEX)ـی لە شاری هەولێر کردەوە. لە سەرەتادا سەرۆكی حكوومەت بەشەكانی پێشانگەكەی بەسەركردەوە و لە نزیكەوە هەموو ئەو پێشكەوتنانەی دیت كە لە لایەن گەنجان و كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان و دەرەوە لە پێشانگەكەدا خراونەتەڕوو. گوتیشی، "دڵم خۆشە كە دەبینم ئاییندەی كوردستان بە دەستی كەسانی وا دەبێ، بێگومان ئەمە سەركەوتن و پێشكەوتنی كوردستان هەر لە ئێستاوە لە چاوی ئەوانەدا دیارە، بۆیە زۆرم پێخۆش بوو لەگەڵیان باسی ئەو داهێنانانە بكەم و بزانم چیان كردووە و بیرۆكەكانیان لە كوێ هێناوە، کە جێی شانازییە."