سلێمانی.. سازكردنی ئاهه‌نگێک بۆ 100 بوک و زاوا
لە هاوینەهەواری سەروای سوبحان ئاغای سەیدسادق سەربە پارێزگای سلێمانی، لەلایەن ڕێکخراوی هانای خێرخوازیەوە ئاهه‌نگێک بۆ 100 بوک و زاوا رێکخرا. رێوڕه‌سمه‌كه به گوڵ و شیرینی رازێندرایەوە و، بە خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پيرۆز دەستیپێکرد. پاشان رێوڕه‌سمه‌كه بە گوتار و هۆنراوه و رێنمایی بۆ تازە هاوسەران و گۆرانی و بەخشینی دیاری کە بڕی یەک ملێۆن دینار بۆ هه‌ر خێزانێک و گرتنی وێنەی یادگاری بەردەوام بوو.