لە فەرەنسا چی دەگوزەرێت
خۆپیشاندانی قوتابیانی فەرەنسا، بۆ چین و توێژە جیاوازەکانی نێو کۆمەڵگە پەلیهاویشتووە و بەتایبەت بەهۆی خراپی باری داراییەوە ئاسایشی پاریس و چەند شار و ناوچەیەکی دیکەی ئەو وڵاتە لە کۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەکانەوە دەرچووە و کار گەیشتووەتە تاڵانکردنی مۆڵ و دووکانەکان.
بەگوتەی لۆران نونیێز، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لە ماوەی خۆپیشاندانەکانەوە لە شەممەوە تا ئێستا لەسەر توندوتیژی و تاڵانکردن و سووتاندن، زیاتر لە 1800 کەس دەستگیرکراون; لێکۆڵینەوەش بەردەوامە بۆ ناسینەوەی تاوانباران و رادەستکردنیان بۆ بەردەم دادوەر.
وێنە: AFP









