مەسرور بارزانی: دەکرێ کەرتی گەشتوگوزار ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگی داهات لە هەرێمی كوردستان
ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی تشرینی یەکەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی پڕۆژەی گەشتیاریی گەلی زاخۆی دانا.
لە ڕێورەسمەکەدا سەرۆكی حكوومەت گوتارێكی پێشكەش كرد و تێیدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی، ئاماژەی بەوە كرد، بایەخدان بە كەرتی گەشتیاری، بەشێك بووە لە كارنامەی كابینەی حكوومەت و لەم رووەوە هەرچی حكوومەت لە توانایدا هەبێت، درێغی ناكات. هاوكات باسی لەوە كرد، هەرێمی كوردستان جگە لە سروشتەكەی، زۆر شوێنی مێژوویی و شوێنی ئایینیشی تێدایە كە دەتواندرێت لە رووی گەشتیارییەوە سوودیان لێ وەربگیرێت و وەبەرهێنانیان تێدا بكرێت.










