قۆناخی دووەمی پشتێنەی سەوزایی هەولێر
قۆناخی دووەمی پشتێنەی سەوزایی هەولێر

قۆناخی دووەمی پشتێنەی سەوزایی هەولێر

ئەمڕۆ یەکشەممە 15ـی تشرینی دووەمی 2026، لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی کونسوڵی یونان قۆناخی دووەمی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر لە گوندی گەزەنە (رێگەی سەرەکی هەولێر - دهۆک) و لە سنووری گوندی سێبیران لە رێگەی (هەولێر - خەبات) دەستیپێکرد.

لەم قۆناخەدا، رووبەری 11 هەزار دۆنم بە چاندنی داری زەیتوون سەوز دەکرێت و سێ پوند (گومی ئاو) بۆ ئاودێریی دارەکان دروست دەکرێت و کار بۆ دامەزراندنی کارگەیەکی زەیتی زەیتوونیش دەکرێت.