سەرۆکوەزیران لە رێوڕەسمی دەسپێکردنی قۆناخی دووەمی پڕۆژەی سەوزایی هەولێر
ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی قۆناخی دووەمی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر راگەیاند.
لەم قۆناخەدا رووبەری 11 هەزار دۆنم زەوی بە زەیتوون دادەچێندرێت و بڕیاریشە کارگەیەکی زەیتی زەیتوون بۆ بەرهەمەکانی ئەم پشتێنەییە دروست بکرێت، بەمەش هەم هەلیکاری باخەوانی و کارکردنی نێو کارگەکە بۆ ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان دەرەخسێت، جیا لەمەی هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی براندێکی تایبەتی زەیتی زەیتوون.











