سەرۆکوەزیران بەردی بناخەی پڕۆژەی گەشتیاریی "مۆڤێنپیک - گۆمەسپان" لە هەولێر دانا
سەرۆکوەزیران بەردی بناخەی پڕۆژەی گەشتیاریی "مۆڤێنپیک - گۆمەسپان" لە هەولێر دانا

سەرۆکوەزیران بەردی بناخەی پڕۆژەی گەشتیاریی "مۆڤێنپیک - گۆمەسپان" لە هەولێر دانا

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە، 17ی تشرینی دووەمی 2026، لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا بەردی بناخەی پڕۆژەی گەشتیاریی "مۆڤێنپیک - گۆمەسپان" لە هەولێر دانا.

پڕۆژەکە دەبێتە شوێنێکی پێنج ئەستێرەیی پشوودان بۆ خێزان، مانەوەی ئاسوودە، ئاهەنگی هاوسەرگیری و بۆنە و رێوڕەسمە جیاوازەکان. لە 140 ژوور پێکدێت و کارەکتەرێکی تەلارسازیی هەیە سروشی لە ریزۆرتە کەناردەریاییەکانی ئیتاڵیای نیوکلاسیکی وەرگرتووە. دیزاینەکەی لە شوێنی مانەوە، رووبەری سەوزایی و باڵکۆنە روو لە دەریاچەکە پێکدێت، کۆمپانیای "پی ئاند تی گرووپ"ـیش وەک تەلارساز و راوێژکاری سەرەکیی دیزاین کارەکانی کردووە.