میوانە پۆپنەدارەکەی بەنداوی گۆمەسپان
باڵندەی ژێرئاوکەی پۆپنەدار (Podiceps cristatus) یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین باڵندە ئاوییەکان، کە بە پۆپنە رازاوەکەی سەری و سەما هاوئاهەنگەکانی کاتی جووتبوون لەسەر ڕووی ئاو دەناسرێتەوە. ئەم باڵندەیە لە دەریاچە و بەنداو و زۆنگاوە قامیشەڵانەکانی ئەوروپا، ئاسیا، ئەفریقا و ئوسترالیا دەژی، لە وەرزی زستانیشدا بەرەو ئاوە گەرمترەکانی وەک بەنداو و دەریاچەکانی کوردستان کۆچ دەکات و لەو چوارچێوەیەشدا رووی لە بەنداوی گۆمەسپان کردووە. ژیانی تەواو بە ئاوەوە گرێ دراوە؛ تێیدا ماسی راو دەکات و بێچووە هێڵدارەکانیشی بۆ پاراستن لەسەر پشتی هەڵدەگرێت.






وێنەگر/ سابر دری