بەشداریی سەرۆکوەزیران لە یەکەمین لووتکەی جیهانیی لاوان لە کوردستان
ئەمڕۆ سێشەممە، 24ی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر بەشداریی لە پانێڵێکی تایبەتی یەکەمین لووتکەی جیهانیی لاوان لە هەرێمی کوردستان کرد. لووتکەکە لە لایەن دامەزراوەی "کوردستان فاوندەیشن"ـەوە لە ژێر دروشمی "نەخشاندنی داهاتوو" رێکخراوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ بە بەشداریی زیاتر لە 800 گەنج و نوێنەر لە هەرێمی کوردستان و 47 وڵاتی جیهانەوە بەردەوام دەبێت.