کۆبوونەوەی باڵای پارتی و یەکێتی لە سلێمانی
چەند دیمەنێکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ شەممە 28ـی تشرینی دووەمی 2026، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە بەرامبەردا، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو.




