نەزیر کادانی
رۆژنامەنووس، پێشکەشکاری بەرنامەی «بە کوردی» و بەرهەمهێنەر لە دامەزراوەی میدیایی کوردستان24.
خاوەنی ئەزموونێکی دەوڵەمەند و بەردەوامە لە بوارەکانی راگەیاندنی بینراو، بیستراو و نووسینی رۆژنامەوانیدا.
دەرچووی بەشی زانستە ئیسلامییەکانە لە زانکۆی سەلاحەددین – هەولێر. سەرەڕای کارە میدیاییەکانی و نووسینی وتاری شیکاری، پسپۆڕ و شارەزایە لە بوارەکانی دەروونی و پەروەردەییدا؛ لەو چوارچێوەیەشدا بەردەوامە لە ئەنجامدان و بەڕێوەبردنی دیبەیتی هزری و پێشکەشکردنی سیمینار بۆ چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا.
بایەخێکی تایبەت بە پەرەپێدانی ناوەڕۆکی مۆدێرن و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و زیرەکی دەستکرد لە بواری ڕاگەیاندندا دەدات.