هيومان رايتس ۆچ: سه‌رده‌مى سيسى پڕ پێشلكارييه
"هيومان رايتس ۆچ"،رێكخراوى ئه‌مريكايى تايبه‌ت به چاودێريكردنى مافه‌كانى مرۆڤ، رايگه‌ياند، له سه‌رده‌مى يه‌ك ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتى عه‌بدولفه‌تاح سيسى سه‌رۆكى ميسردا پێشێلكارى زه‌ق سه‌باره‌ت به ماف و ئازادييه‌كانى مرۆڤ كراوه.

K24- هه‌ولێر
"هيومان رايتس ۆچ"،رێكخراوى ئه‌مريكايى تايبه‌ت به چاودێريكردنى مافه‌كانى مرۆڤ، رايگه‌ياند، له سه‌رده‌مى يه‌ك ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتى عه‌بدولفه‌تاح سيسى سه‌رۆكى ميسردا پێشێلكارى زه‌ق سه‌باره‌ت به ماف و ئازادييه‌كانى مرۆڤ كراوه.
دواى هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه دژى سه‌رۆك كۆمارى هه‌ڵبژێردراوى ميسر محه‌ممه‌د مورسى دا، ژه‌نه‌راڵ عه‌بدولفه‌تاح سيسى ده‌سه‌ڵاتى كۆشكى سه‌رۆكايه‌تى ميسرى گرته ده‌ست و له ئايارى 2014دا وه‌ك سه‌رۆكى ميسر له رێگه‌ى ده‌نگدانه‌وه هه‌ڵبژێردراو و له 8ى ته‌مموز/يۆليۆى 2014 سوێندى ياسايى خوارد.
ده‌سه‌ڵاتى سيسى له لايه‌ن رێكخراوه جيهانييه‌كانه‌وه به ده‌سه‌ڵاتێكى "داپڵۆسێنه‌ر" و سه‌ركوتكارتر له ده‌سه‌ڵاتى حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى پێشووترى ميسر ناوده‌برێت.
دواى له‌سه‌ركارلادانى مورسى له ته‌مموز/ يۆليۆى 2013دا ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى ئه‌و وڵاته هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى سه‌ركوتكردنى ئيسلامييه‌كانيان ده‌ستپێكردووه و دواتريش كه‌سايه‌تييه سيكۆلار و چه‌په‌كان هه‌ڵاوێرد نه‌كران و هه‌ڵمه‌ته‌كه ئه‌وانيشى گرته‌وه.
هيومان رايتس ۆچ، ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌شى گرتووه، له سه‌رده‌مى سيسييدا ژماره‌يه‌ك ياسا و رێنمايى كه كۆتوبه‌ندى زياترى مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادييه سياسيه‌يكان ده‌كه‌ن ده‌رچوونه.
به گوێره‌ى ئامارى ئه‌و رێكخراوه، له دواى كه‌وتنى مورسييه‌وه ده‌سه‌ڵاتى سيسى خوێنى 1250 هاووڵاتى لايه‌نگر و هه‌وادارى محه‌ممه‌د مورسى رێشتووه.