خاچى سوور: ناكارایى UN هۆكارى قه‌یرانه‌كانه
سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنى ململانێ و ناكۆكییه‌كانى نێوان وڵاتان، رێكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى ره‌خنه‌ى

K24-هه‌ولێر
سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنى ململانێ و ناكۆكییه‌كانى نێوان وڵاتان، رێكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى ره‌خنه‌ى له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گرت.
دۆمینیك ستیلهارت، به‌ڕێوبه‌رى پرۆسه‌كان له لیژنه‌ى نێوده‌وڵه‌تى رێكخراوى خاچى سوور، رایگه‌یاند، ناڕێكى و نا هاوسه‌نگى كارى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆكارى سه‌ره‌كى بڵاوبوونه‌وه‌ى بێ پێشینه‌ى ململانێ چهكدارییهكانه كه ئێستا جیهان به خۆیه‌وه ده‌یانبینێت.
ستیلهارت، ئه‌وه‌شى گوت: "ژماره‌یه‌كى بێ پێشینه ململانێى چه‌كدارى درێژماوه سه‌ریانهه‌ڵدا و ئه‌مه‌ش وایكردووه، پێویستییه مرۆییه‌كان زۆرتر بن".
روونیشیكرده‌وه، "ئاشتى جیهان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دایه، به هۆى نه‌بوونى سیاسه‌تێكى نێوده‌وڵه‌تى هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رى ئه‌و قه‌یران و ململانێیانه‌ى هاتوونه‌ته‌ئاراوه".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كرده‌ى هه‌بوایه، ئێستا هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌ده‌ما چاره‌سه‌رى سیاسى بۆ نه‌دۆزرێته‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه، نموونه‌ى به سوریا هێنایه‌وه و گوتى: "قه‌یرانى سوریا كاریگه‌رى له‌سه‌ر ته‌واوى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست درووست كردووه. قه‌یرانێكى مرۆیى به‌رۆكى هاووڵاتیانى گرتووه. نیوه‌ى دانیشتوانى ئه‌و وڵاته ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون".