ده‌ستدرێژی سێکسی له گرتووخانەكانی میسر پەرە دەستێنێ
دوای کوده‌تاکه‌ی سه‌رۆک سیسی له میسر، بنکه‌کانی پۆلیس و زیندانه‌کانی ئەو وڵاتە بوونەتە شوێنی ده‌ستدرێژی

K24- هەولێر
دوای کوده‌تاکه‌ی سه‌رۆک سیسی له میسر، بنکه‌کانی پۆلیس و زیندانه‌کانی ئەو وڵاتە بوونەتە شوێنی ده‌ستدرێژی سێکسی و هه‌ڕه‌شه و ئه‌شکه‌نجه‌دانی زیندانییان. ھەر لەو بارەیەوە فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌کانی مرۆڤ (IDFH)، چه‌ند زانیارییه‌کی پشت په‌رده‌ی زیندان و ئهنجێنداکانی پۆلیسی میسر ئاشکرا ده‌کات که له مانگی شه‌شی ساڵی 2013ـه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامییان هه‌یه.
راپۆرته‌که چه‌ندان نموونه‌ی له‌و که‌سانه تێدایه که ئه‌زموونی ده‌ستدرێژییه‌کانی پۆلیسی میسریان کردووه.
یه‌کێک له ئافره‌ته‌کان لێی دراوه و پاشان ده‌ستدرێژی سێکسی کراوه‌ته سه‌ر، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وەی به پۆلیسه‌که‌ی وتووه "مافی ئەوەی نییه له‌کاتی ده‌ستگیرکردن، ده‌ست له سینگی ئافره‌ت بدات".
جیا له‌وه‌ش نمونه‌ی ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر منداڵان له‌لایه‌ن فیدراسیۆنه‌که تۆمار راون. یه‌کێک له فه‌رمانبه‌رانی پێشووی سه‌نته‌ری به‌ندکراوانی ئه‌ل عیقابیه که تیایدا منداڵ و گه‌وره‌کان به‌ند کراون، دەڵێت: "هه‌ر که‌سێک لێرە لاقه نه‌کرێت، زۆر ده‌گمه‌نه"
له‌ڕاپۆرته‌که‌ی ئیندیپێندت ئه‌وه‌ش هاتوه که عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆکی میسر، فه‌رمانی به پۆلیس کردووه، کێشه‌ی ده‌ستدرێژی سێکسی چارهسهرب بکه‌ن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه به‌رفراوانه‌ی وڵاتی میسری گرته‌وه دژ به مامه‌ڵه‌ی پۆلیس له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرکراوه‌کان، بەڵام به‌پێی راپۆرته‌که‌ی (IDFH) له‌گه‌ڵ زیادبوونی پۆلیس و سوپا و ئه‌ندامانی ده‌زگاکانی ئاسایش له شوێنه گشتییه‌کان، ده‌ستدرێژی سێکسی ته‌شه‌نه‌ی کردووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌کان و رۆژ دوای رۆژ له خاڵه پشکنینه‌کان و میترۆکان و پرسگه‌ی زانکۆکان و نه‌خۆشخانه و دادگا و ماڵه‌کان له‌کاتی پشکنینی سه‌ربازیدا روو له زیادبوونه.
فیدراسیۆنه‌که بۆ پشتگیری‌کردن له ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌وه‌ی ئاشکراکردوه که چه‌ندین وێنه‌و گرته‌ی ڤیدیۆیان لا پارێزراوه که به‌ڵگه‌ی ده‌ستدرێژیه‌کان ده‌سه‌لمێنن.