ئاواره‌كانی تكریت دەگەڕێنەوە
سەد خێزانی ئاواره كه له قه‌زای سامه‌ڕا نیشته‌جێبوون، گه‌ڕانه‌وه بۆ شاری تكریت.

K24- هەولێر
سەد خێزانی ئاواره كه له قه‌زای سامه‌ڕا نیشته‌جێبوون، گه‌ڕانه‌وه بۆ شاری تكریت.
دوێنی یه‌كشه‌ممه (14-6-2015) سه‌رچاوه‌یه‌كی حكوومی به"شه‌فه‌ق نیوز"ی راگه‌یاند، 100 خێزانی ئاواره كه له قه‌زای سامه‌ڕا نیشته‌جێ بوون، گه‌ڕانه‌وه بۆ شاری تكریت.
شاری تكریت، 150كم دووره له شاری به‌غدای پایته‌ختی وڵاتی عێراق، له 11ی حووزه‌یرانی 2014، رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) هێرشی كرده سه‌ری و كۆنتڕۆڵی كرد، به‌سه‌دان خێزان ئاواره‌ی شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق بوون، له رۆژی سێشه‌ممه 31-3-2015 سوپای عێراقی به‌هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق توانیان شاره‌كه ئازاد بكه‌ن.