ئه‌مريكا هه‌شت فڕۆكه‌ى ئێف 16ى راده‌ستى ميسر كرد
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پنتاگۆن)، هه‌شت فڕۆكه‌ى جۆرى ئێف 16ى راده‌ستى حكومه‌تى ميسر كرد و بڕياره له پايزى داهاتووشدا چوار فڕۆكه‌ى ديكه‌ى له‌و جۆره راده‌ستى قاهيره بكات.
K24- هەولێر
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پنتاگۆن)، هه‌شت فڕۆكه‌ى جۆرى ئێف 16ى راده‌ستى حكومه‌تى ميسر كرد و بڕياره له پايزى داهاتووشدا چوار فڕۆكه‌ى ديكه‌ى له‌و جۆره راده‌ستى قاهيره بكات.
باڵێۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له قاهيره، به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌ركردووه و تێيدا رايگه‌ياندووه، راده‌ستكردنى ئه‌و فڕۆكانه له چوارچێوه‌ى پشتيوانيى به‌رده‌وامى ئه‌مريكايه له حكومه‌تى قاهيره.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و فڕۆكانه له بنكه‌ى ئاسمانى فۆرت ۆرس، له ويلايه‌تى ته‌كساسه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ميسر و بۆ ئه‌وه‌ى له چوارچێوه‌ى هێزى ئاسمانيى ميسردا ده‌ست به‌كار بكه‌ن.
ديپلۆماتكارى ئه‌مريكايى له پاشكۆى سه‌ربازى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له قاهيره "چارڵز هوبه‌ر" رايگه‌ياند، له ره‌وشى ئێستاى ناوچه‌كه‌دا ئه‌و فڕۆكانه‌ى ئه‌مريكا كه راده‌ستى ميسر ده‌كرێن، تواناى هێزى ئاسمانى و سه‌ربازى ميسر پێشده‌خه‌ن و ده‌بنه هۆيه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى سوپاى ميسر كاراتر بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى رووبه‌ڕووى بوونه‌ته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، راده‌ستكردنى فڕۆكه‌كان "پابه‌ندبوونى ئه‌مريكايه به په‌يوه‌ندى دۆستانه و به‌هێزى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ميسر و ئه‌مه‌ش له ميانهى هاوكارى به‌رده‌وام و ئاڵوگۆڕى توانا و لێهاتووييهكانى نێوان هه‌ردوو وڵات به‌دى دێت".
چارڵز هوبه‌ر گوتيشى: "حكومه‌تى ئه‌مريكا ئه‌و فڕۆكانه‌ى بۆ هاوكاريكردنى ميسر له شه‌ڕى دژ به تيرۆر راده‌ستى قاهيره كردووه".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌مساڵ ئه‌مريكا به بڕى 1.3 مليار دۆلارى ئه‌مريكايى هاوكارى و كۆمه‌كى سه‌ربازى پێشكه‌ش به ميسر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى توانستى سه‌ربازى ئه‌و وڵاته له ئاستى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ره‌وشى نوێى ناوچه‌كه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر بێت.
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌مريكا به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌دواداچوون و نۆژه‌نكردنه‌وه و چاكركردنهوهى فڕۆكه‌كان و مه‌شقپێكردن و گه‌شه‌پێدانى تواناى مرۆيى سوپايى ميسر".