خه‌ڵك داواى چاكسازى زياتر له عه‌بادى ده‌كه‌ن
هه‌زاران هاووڵاتى عێراقى له شارى به‌غدا كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له خۆپيشاندانێكدا پشتيوانى له چاكسازييه‌كانى سه‌رۆك وه‌زيرانى وڵاته‌كه‌يان حه‌يده‌ر عه‌بادى بكه‌ن.
K24 – به‌غدا
هه‌زاران هاووڵاتى عێراقى له شارى به‌غدا كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له خۆپيشاندانێكدا پشتيوانى له چاكسازييه‌كانى سه‌رۆك وه‌زيرانى وڵاته‌كه‌يان حه‌يده‌ر عه‌بادى بكه‌ن.
خۆپيشانده‌ره‌كان، داوايان له عه‌بادى كرد، هه‌رچى زياتره بڕيارى زۆرتر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له وڵات‌دا بدات و ره‌وشى خزمه‌تگوزارييه‌كان بۆ هاووڵاتيان باش بكات.
خۆپيشاندانه‌كه، دواى ئه‌نجامدانى نوێژى هه‌ينى له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو. هاوكات له ژماره‌يه‌ك پارێزگاى باشوورى وڵاتيش خۆپيشاندانى هاوشێوه ئه‌نجام دران.
خۆپيشانده‌ره‌كانى به‌غدا له گۆڕه‌پانى ته‌حرير كۆبوونه‌وه و ئه‌وان ئاڵاى عێراقيان به‌رز كردبوويه‌وه و درووشمى "به‌غدا له‌مه‌ودوا بێ ده‌نگ نابێت"، "هه‌موويان دزن".
خۆپيشانده‌ره‌كان له سه‌ر ژماره‌يه‌ك له پانكارتهكانى ده‌ستيان، وێنه‌ى كه‌سايه‌تييه سياسييه‌كانى عێراقيان به‌رز كردبوويه‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كان هێماى پيتى ئێكس (X)ى ئينگليزيان نووسيى بوو وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك به خووگرتنى به‌رپرسانى سياسيى به سێكس.
ئه‌و خۆپيشاندهرانه به بێ گوێدانه به‌رزى پله‌ى گه‌رماى شاره‌كه‌يان، له گۆڕه‌پانى ته‌حرير پشتيوانيشيان بۆ سه‌رۆك وه‌زيران دووپاتده‌كرده‌وه و هاواريان ده‌كرد، "حه‌يده‌ر حه‌يده‌ر.. رێكه رێكه هه‌موو لهگهڵتين له ته‌حرير".
له شاره‌كانى ناسريه و نه‌جه‌فى باشوورى عێراقيش به هه‌مان شێوه خۆپيشاندان بۆ پشتيوانى له عه‌بادى ئه‌نجام دران و داواى چاكسازى كرا.
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوودا، به كۆى ده‌نگى 297 نوێنه‌ر له كۆى 328 نوێنه‌ر، ئه‌و بڕيارانه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى په‌سند كرد، كه به مه‌به‌ستى چاكسى ئه‌نجامى داوون.
خۆپيشاندانى خه‌ڵك دواى ئه‌وه دێت، كه گه‌وره مه‌رجه‌عى زۆرينه‌ى شيعه‌كانى عێراق، ئايه‌توڵڵا عه‌لى سيستانى پشتيوانى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى له وڵات‌دا ده‌ربڕى.
ديارترين ئه‌و چاكسازييانه‌ى عه‌بادى بڕيارى لهسهرداوون، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پۆستى جێگره‌كانى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكى وه‌زيرانه.