گه‌شته ئاسمانييه‌كانى نێوان به‌غدا و دوبه‌ى ده‌ستى پێ كرده‌وه
دواى وه‌ستانى 8 مانگ له گه‌شته ئاسمانييه‌كانى نێوان به‌غدا و دوبه‌ى، كۆمپانياى فڕۆكه‌وانى ئيماراتى بڕياريدا گه‌شته‌كانى خۆى ده‌ست پێ بكاته‌وه.
K24 – ھەولێر
دواى وه‌ستانى 8 مانگ له گه‌شته ئاسمانييه‌كانى نێوان به‌غدا و دوبه‌ى، كۆمپانياى فڕۆكه‌وانى ئيماراتى بڕياريدا گه‌شته‌كانى خۆى ده‌ست پێ بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (18-8-2015) "ماجد ئهلعملا"، جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى پرۆسه بازرگانييه‌كانى كۆمپانياى فڕۆكه‌وانى ئيمارات له به‌يانێكدا رايگه‌ياند: "به‌هۆى باشبوونى بارودۆخى ره‌وشى ئه‌منى شارى به‌غداد له 17ى مانگى دهاتوودا كۆمپانياكه‌مان گه‌شته ئاسمانييه‌كانى بۆ ئه‌و شاره ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه".
سه‌باره‌ت به شێوازى گه‌شته‌كانيان بۆ شارى به‌غدا، روونى كرده‌وه: "له ماوه‌ى يه‌ك هه‌فته‌دا چوار گه‌شت بۆ پايته‌ختى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت".
هه‌شت مانگ له‌مه‌و پێش، به‌هۆى به‌ركه‌وتنى گولهيهكى ناديار به فرۆكه‌يه‌كى ئه‌و كۆمپانيايه له‌كاتى نيشتنه‌وه‌ى بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى شارى به‌غدا، . بڕياريدا گه‌شته‌كانى خۆ بۆ ئه‌و شاره رابگرێت.