بارمته‌يه‌كى به‌ريتانى له يه‌مه‌ن ئازاد كرا
هێزێكى هاوبه‌شى به‌ريتانى و قه‌ته‌رى توانيان ئه‌ندازيارێكى ئينگليزى له يه‌مه‌ن رزگار بكه‌ن

K24 – هه‌ولێر
هێزێكى هاوبه‌شى به‌ريتانى و قه‌ته‌رى توانيان ئه‌ندازيارێكى ئينگليزى له يه‌مه‌ن رزگار بكه‌ن، دواى ئه‌وه‌ى له شوباتى 2014ه‌وه له لايه‌ن رێكخراوى ئه‌لقاعيده‌وه له‌و وڵاته رفێندرابوو.
به‌رپرسانى ئه‌منيى هه‌ريه‌ك له قه‌ته‌ر و به‌ريتانيا ئاشكرايانكرد، له چه‌ند رۆژى رابردوودا، له ناوچه‌يه‌كى يه‌مه‌ن، كه ناوه‌كه‌يان ئاشكرا نه‌كردووه، ئۆپراسيۆنێكيان بۆ رزگاركردنى ئه‌ندازيارێكى ئينگليزيى ئه‌نجامداوه.
دۆگلاس رۆبه‌رت سيمبڵ، ته‌مه‌نى 64 ساڵه و له بوارى نه‌وتدا كارى كردووه و له شوباتى 2014 له لايه‌ن چه‌كدارانى سه‌ر به رێكخراوى ئه‌لقاعيده‌ى يه‌مه‌نه‌وه له پارێزگاى حه‌زره‌مۆت رفێندرابوو.
فيليب هاموند، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، به‌و په‌ڕى خۆشحاڵييه‌وه توانيمان ئه‌و بارمته به‌ريتانييه رزگار بكه‌ين كه له يه‌مه‌ن رفێندرابوو.
له به‌ياننامه‌كه‌دا، ناوبراو ستايشى هه‌وڵ و كۆششى حكوومه‌تى قه‌ته‌رى كرد، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هاوكارييه‌ى له پرۆسه‌ى ئازادكردنى بارمته‌كه‌دا پێشكه‌شى كردووه.