پادشاى ئه‌رده‌ن سه‌ردانى مۆسكۆ ده‌كات
عه‌بدوڵڵاى دووه‌م، پادشاى ئه‌رده‌ن، به مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڤلاديمێر پۆتين، سه‌رۆكى رووسيا عه‌مانى به‌ره‌و مۆسكۆ به‌جێهێشت.

K24 – هه‌ولێر
عه‌بدوڵڵاى دووه‌م، پادشاى ئه‌رده‌ن، به مه‌به‌ستى كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڤلاديمێر پۆتين، سه‌رۆكى رووسيا عه‌مانى به‌ره‌و مۆسكۆ به‌جێهێشت.
ديوانى پاشايه‌تى له ئه‌رده‌ن، به‌ياننامه‌يه‌كى سه‌باره‌ت به سه‌ردانى پادشاى وڵاته‌كه‌يان بۆ رووسيا ده‌ركردووه و تێيدا هاتووه: "تاوتوێكردنى پرسى تيرۆر و توندڕه‌وى" ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه و ديدارى نێوان عه‌بدوڵڵا پادشا و ڤلاديمێر پۆتين ده‌بێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌ردوولا باس له پته‌وتركردنى په‌يوه‌ندى ئابوورى و بازرگانى و وزه‌ى نێوان هه‌ردوولا ده‌كه‌ن.
له 24ى ئازارى رابردوودا، له عه‌مانى پايته‌ختى ئه‌رده‌ن، هه‌ردوولايه‌نى رووسيا و ئه‌رده‌ن رێككه‌وتنێكيان بۆ بنياتنانى وێستگه‌يه‌كى ناووكى بۆ مه‌به‌ستى زانستيى و به‌ده‌ستهێنانى كاره‌با و پاككردنه‌وه‌ى ئاو واژوو كردووه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيا و ئه‌رده‌ن مێژوويه‌كى دێرينيان هه‌يه و له 28ى ئۆكتۆبه‌رى 2013شدا ئه‌رده‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له كۆمپانياكانى "ئه‌تۆم ستروى ئێكسپۆرت" و "رۆست ئه‌تۆم ئۆفرسيز"ى رووسيايى واژوو كرد بۆ ئه‌وه‌ى كار له پرۆژه‌ى بنياتنانى وێستگه ناوكييه‌كاندا بكه‌ن.
له به‌ياننامه‌كه‌ى ديوانى پادشايه‌تى ئه‌رده‌ندا هاتووه: له ميانه‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌دا، عه‌بدوڵڵا پادشا چالاكييه‌كانى پيشانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى فڕۆكه‌وانى رووسيا ناسراو به "ماكس" له شارى "جوكوفسكى" به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
هه‌رچه‌نده رووسيا به پشتيوانێكى كلاسيكى سه‌رۆكى سووريا به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام له 29ى حوزه‌يرانى رابردوودا، ڤلاديمێر پۆتينى سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته پێنشيازى كرد، هاوپه‌يمانێتييه‌كى نوێ به به‌شدارى عێراق و عه‌ره‌بستانى سعوودييه و توركيا به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سووپاى سووريا هاوپه‌يمانێتييه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش پێكبهێنن.
ئه‌رده‌ن به يه‌كێك له‌و وڵاتانه هه‌ژمار ده‌كرێت، كه له ريزى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا له شه‌ڕدايه دژى داعش.