عه‌ره‌بستان بۆ به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا كۆنگره‌يه‌ك سازده‌كات
بڕياره به سه‌رپه‌رشتى حكومه‌تى عه‌ره‌بستانى سعوودييه، له ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوودا كۆنگره‌يه‌كى تايبه‌ت به به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا سازبكرێت.

K24 – رياز:
بڕياره به سه‌رپه‌رشتى حكومه‌تى عه‌ره‌بستانى سعوودييه، له ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوودا كۆنگره‌يه‌كى تايبه‌ت به به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا سازبكرێت.
كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بييه حه‌ده‌سى سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتدارانى عه‌ره‌بستان بڵاويكرده‌وه، رياز به مه‌به‌ستى يه‌كخستنى گوتارى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا كۆنگره‌يه‌ك سازده‌كات.
سازكردنى ئه‌و كۆنگره‌يه له كاتێكدايه، كه له گفتوگۆكانى ژنێفدا، رێككه‌وتنێكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ده‌ستپێكردنى دانووستاندنى نێوان حكومه‌تى شام و به‌رهه‌ڵستكارانى ئه‌و وڵاته واژووى له‌سه‌ر كرا.
عه‌بدوڵڵا موعه‌لمى، نوێنه‌رى عه‌ره‌بستان له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانه رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى سوره له‌سه‌ر يه‌كخستنى گوتارى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا.
گوتيشى: "ئه‌و كۆنگره‌يه هه‌موو لايه‌نه‌كانى به‌رهه‌ڵستكارى سووريا له خۆ ده‌گرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سايه‌تييانه‌ى له ناوخۆى سوورياشن".
موعه‌لمى، واده‌ى سازكردنى كۆنگره‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام پێشبينيى ده‌كرێت له ناوه‌ڕاستى مانگى كانوونى يه‌كه‌م/ديسه‌مبه‌رى ئه‌مساڵدا ئه‌نجامبدرێت.
گفتوگۆ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان له باره‌ى پرسى سوورياوه هه‌فته‌ى رابردوو له ڤييه‌ننا به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ريه‌ك له عه‌ره‌بستان، توركيا، ئێران و پێنج وڵاتى ئه‌ندامى هه‌ميشه‌يى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى تێيدا به‌شدار بوون.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.